ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشوو كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیر كرا، ئازاد كرا
وێستگه نیوز –
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرا، ئازاد كرا.
رۆژی سێشه‌ممه موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائی سه‌رۆكی حزبی ئه‌لمه‌سار ئه‌لمه‌ده‌نی ئازادكردنی زیا ئه‌لدوری په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی راگه‌یاند.
موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به هه‌وڵی به‌رده‌وام زیا ئه‌لدوری په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئازادكرا".
وتیشی: "بێتاوانی زیا ئه‌لدوری له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كرابوون، سه‌لمێنرا و تۆمه‌ته‌كان پوچه‌ڵكرانه‌وه".
موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائی سوپاسگوزاری خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاران بۆ چاودێریكردنی دۆسیه‌كه ده‌ربڕی و هه‌ڵوێستی ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی بۆ سه‌لماندنی راستییه‌كان به‌رزنرخاند.
هه‌ینی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه "هێزێكی پۆلیسی ئه‌لدور هه‌ڵساون به ده‌ستگیركردنی زیا محی خه‌ڵه‌ف عه‌بدوڵا ئه‌لدوری په‌رله‌مانتاری پێشوو".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه".
لای خۆیه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند كه "زیا ئه‌لدوری" پیاوێكی بێكێشه‌یه و دره‌نگ یان زوو ئازاد ده‌كرێت.
PM:06:31:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت