تاكه نه‌ته‌وه كه بۆنی ناخۆشی عه‌ره‌قكردنه‌وه‌یان لێ نایه‌ت
وێستگه نیوزـ
ده‌زانیت جینی ABCC11 چییه؟ ئه‌وه ئه‌و جینه‌یه كه به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتاییه له‌و بۆنه ناخۆشه‌ی كه له ئه‌نجامی عه‌ره‌قكردنه‌وه‌ی جه‌سته دروست ده‌بێت و وا له مرۆڤ ده‌كات بۆنبڕ و بۆنی خۆش له خۆیان بده‌ن، به‌ڵام تاكه نه‌ته‌وه كه ئه‌و بۆنه‌یان لێ نایه‌ت و ئه‌و جینه‌یان تێدا نییه، گه‌لی كۆریایه.
هه‌ركه وه‌رزی هاوین دێت، زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی وا راهاتون ئاماده‌باشیی ته‌واو بۆ ئه‌وه بكه‌ن بۆنی ناخۆشیان به‌هۆی عه‌ره‌قكردنه‌وه لێ نه‌یه‌ت، ئه‌وكاته‌ش خواست له‌سه‌ر بۆنبڕ و بۆنی خۆش له‌زیادبوندا ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی بریستۆڵ له به‌ریتانیا، دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئاسیای سه‌رسام كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خه‌ڵكی هه‌ردوو كۆریای باكور و باشور جینی ABCC11یان نییه كه به‌رپرسی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ردانی بۆنی ناخۆش له‌كاتی عه‌ره‌قكردنه‌وه‌دا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ته‌نها 0.006%ی كۆرییه‌كان جینی ABCC11له له‌شیدان هه‌یه و یه‌كێك له توێژه‌ره‌كان به‌ناوی ئا‌یان دای، زانای په‌تا بۆماوه‌ییه‌كان له زانكۆی بریستۆل دڵنیابوه‌ته‌وه كه رێژه‌ی ئه‌و جینه له‌لای كۆرییه‌كان زۆر كه‌متره وه‌ك له‌وه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌وروپادا هه‌یه.
توێژینه‌وكان به‌گشتی ده‌ریانخستوه كه جینی ABCC11 به‌ڕێژه‌ی 2% له خه‌ڵكی ئه‌وروپادا هه‌یه، به‌ڵام له‌لای خه‌ڵكی ئاسیا لە به‌رزترین ئاستدایه و ده‌گاته 99% كه‌چی له‌ناو كۆرییه‌كان كه له به‌هه‌مانشێوه له كیشوه‌ری ئاسیان ئه‌وه‌نده كه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه بوونی هه‌ر نه‌بێت.
PM:06:22:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت