تره‌مپ وه‌زیرێكی دیكه له‌سه‌ر كار لاده‌بات
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاتەوە.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپی و ئیداره‌ی ئەمریکاوە بڵاویکردە: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوە کرستین نیڵسن، خانمه وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لەکارەکەی لاببات بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکردووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوه كه نیڵسن هاوپەیمانێکی نزیکی گەورە بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپییه به‌ناوی جۆن کێڵی و لەوانەیە دورخستنەوەی نیڵسن ئەویش ناچاربکات دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه تره‌مپ ئاگاداری نزیكیی نێوان نیڵسن و كێلییه و لەوانەشه ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ش لەکارەکەی لاببات و نیک ئایرس بخاتە شوێنەکەی کە ئێستا بەڕێوبەری ئۆفیسی مایک پینس-ی جێگری سەرۆکی ئەمریکایه.
کرستین نیڵسن
PM:05:29:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت