كاندیدی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت ئاشكرا كران
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ته‌وافوق كراوه كه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید بكرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیریان بۆ دانه‌نراوه، ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئینتیسار ئه‌لجبوری په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت وتی: "ته‌وافوقی سیاسی كراوه كه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید بكرێت".
وتیشی: "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كاندیدكردنی جبوری كه له دانیشتنی داهاتووی ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیریان بۆ دانه‌نراوه، ده‌خرێته‌ڕوو".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداریش نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیریان بۆ دانه‌نراوه، ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ سه‌لیم جبوری كاندیدی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ماوه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكرده‌وه كه "جۆرێك رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌یه كه پۆستی وه‌زاه‌تی داد كه درابوو به‌پێكهاته‌ی مه‌سیحی بدرێت به یه‌كێتی نیشتمانی و خالید شوانی بۆ كاندید كراوه".
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د كه‌ربولی رایگه‌یاند كه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان نزیكترین كه‌سه له وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ سه‌با ئه‌لتائی یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به به 14 كاندیدی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌تی دیكه‌ش دواخرا.
ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌دا متمانه‌یان پێ به‌خشرا:
فوئاد حسێن - وه‌زیری دارایی
به‌نگین رێكانی- وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم- وه‌زیری ده‌ره‌وه
ساڵح حسین - وەزیری کشتوکاڵ
ئەحمەد ریاز - وەزیری وەرزش و لاوان
عەلا‌و عەبدولساحب - وەزیری تەندروستی
سامر عه‌باس غه‌زبان – وه‌زیری نه‌وت
نه‌عیم روبه‌یعی – وه‌زیری په‌یوه‌ندی
محه‌مه‌د هاشم – وه‌زیری بازرگانی
عه‌بدوڵا جبوری – وه‌زیری پیشه‌سازی
باسم روبه‌یعی – وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
لوئه‌ی خه‌تیب – وه‌زیری كاره‌با
جه‌مال عادلی – وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان
عه‌بدوڵا لعێبی – وه‌زیری گواستنه‌وه
PM:04:43:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت