وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
وێستگە نیوز ـ
ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند، نایه‌وێت له حكومه‌تێك بمێنێته‌وه كه ملكه‌چی تیرۆرستان بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018، ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان رایگه‌یاند: نایه‌وێت له حكومه‌تێك بمێنێته‌وه كه ملكه‌چی تیرۆرستان بێت.
وتیشی: "له زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ ناكۆك بووم".
راشیگه‌یاند "سه‌ۆجه‌م ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌م له هاوپه‌یمانی حكومه‌ت ده‌كشێنمه‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 ملیۆن دۆلار گه‌یشتووته ده‌ستی حه‌ماس".
راشیگه‌یاند: "دژی رێگه‌پێدانی حكومه‌ت بووم به هاورده‌كردنی گازی قه‌ته‌ر بۆ غه‌زه و دژی داوای لێبووردنی ئیسرائیلیش بووم له توركیا".
PM:02:32:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت