كچێكی سوری باوكی خۆی كوشت
پارێزگای سوه‌یدا-ی باشوری سوریا
وێستگه نیوزـ
له پارێزگای سوه‌یدا-ی باشوری سوریا، كچێكی سوری باوكی خۆی كوشت و خاڵوانیشی كچه‌كه‌یان برده لای خۆیان و داوایانكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت.
تۆڕی سوه‌یدا24ی سوریا بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه له گوندی عریقه له خۆرئاوای پارێزگای سوه‌یدا رویداوه، ئه‌وه‌ش كاتێك بووه كه دراوسێكانی ئه‌و ماڵه گوێیان له‌ده‌نگی ته‌قه بووه، كه چونه‌ته ماڵه‌كه، ته‌ماشایان كردوه پیاوێك خه‌ڵتانی خوێن كراوه و كچه‌كه‌شی له نزیكیه‌وه وه‌ستاوه.
كچه‌كه ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه و خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بووه، كه خه‌ڵكه‌كه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردوه بۆ باوكی كوشتوه، ئه‌ویش پێی وتون محیساوی-ی باوكی ویستویه‌تی ده‌ستدرێژیی بكاته‌سه‌ر.
به‌پێی تۆڕی سوه‌یدا24، محیساوی یه‌كێك بووه له دیارترین چه‌ته‌كانی دزی و رفاندن له پارێزگای سوه‌یدا و له ساڵانی رابردوشدا سه‌ركرده‌ی باندێكی هاوشێوه بووه له شاری شه‌بها، دواتر چوه‌ته گوندی عریقه و له‌وێش به‌رده‌وام بووه له تاوان و چه‌ندین سكاڵاشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
دوای روداوه‌كه‌ش خاڵه‌كانی كچه‌كه، خوشكه‌زاكه‌یان بردوه‌ته‌لای خۆیان و داواكاری گشتیشیان له روداوه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه و داوایان لێكردوه كچه‌كه نه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا بكه‌ن نه بۆ هیچ بنكه‌یه‌كی ئه‌منیش بانگی بكه‌ن.
PM:07:29:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت