كۆمسیۆن ده‌ستی به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ست به‌كاركردنی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئاشكرا كرد.


رزگار حاجی حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و كارنامه‌ی خۆی ئاماده‌ ده‌كات تایبه‌ت به‌و كێشانه‌ی كه‌ به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی كۆمسیۆنه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوون، له‌وانه‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق و گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و چه‌ندین پرسی تر.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن وتیشی: "له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كرێت، كه‌ بۆ هه‌موو عیراق نزیكه‌ی 65 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: پاره‌ی رێكخه‌ری بنكه‌ 300 هه‌زار دیناره‌، به‌رپرسی وێستگه‌ی ده‌نگدان 250 هه‌زار دیناره‌و پاره‌ی كارمه‌ندی ئاسایی 200 هه‌زار دیناره‌".

رۆژی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمسیۆنه‌وه‌ تا ئێستا پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی رۆژی هه‌ڵبژاردن نه‌دراوه‌.


PM:07:25:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 27324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو