ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانكردنی پاسێكی سه‌ربازانی ئیسرائیل بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانكردنی پاسێكی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌سێك برینداربووه.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌یان مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كران و هاوه‌نێكیش به‌ر پاسێك كه‌وت و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م كه‌سێك بریندار بوو.
كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه" رایگه‌یاند كه له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه 100 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل له ده‌وروبه‌ری غه‌ززه كراوه و رۆژنامه‌ی "هائارتس"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به سه‌ختی برینداربووه.
دواتر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه 200 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌و وڵاته كراوه و رێگری له 60یان كراوه.
سوپای ئیسرائیل له تویته‌ر وتی: "له غه‌ززه‌وه هێرشی تیرۆریستی كرایه‌سه‌ر پاسێكی ئیسرائیلی".
ئاشكراشیكرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیانكردووه به بۆردوومانكردنی پێگه‌ی "تیرۆریستان" له ناوچه جیاوازه‌كانی غه‌ززه.
شه‌وی رابردووش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆردومانی بینای كه‌ناڵی " ئه‌لئه‌قسا"ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس-یان له غه‌زه كرد و بیناكه‌یان خاپوور كرد.
AM:09:18:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت