سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق: پێویسته كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت
وێستگه نیوز -
سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق رایانگه‌یاند كه پێویسته په‌له بكرێت له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان و كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2018/11/10 له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد هه‌ریه‌ك له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عبدولمهھدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیارترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی تاووتوێكران و باس له‌و جوڵانه كرا كه له پێناو ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاری و پێشكه‌شكردنی ناوه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌درێت، به مه‌به‌ستی پێدانی متمانه به كاندیده‌كان و ده‌ست به‌كاربونیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه درا به پێوستی بوونی گفتوگۆ و بڕیاری یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو، له‌گه‌ڵ له به‌رچاو گرتنی پارێزگا زیانمه‌نده‌كانی ده‌ستی تیرۆر و گرنگیدان به چینه هه‌ژاره‌كان، ھه‌روه‌ھا هه‌مواری ئه‌و به‌ندانه‌ش بكرێت كه كێشه‌ی دروست كردوه له پرۆژه یاساكه‌دا و گرنگی بدرێت به هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و واقیعی خزمه‌تگوزاری و گرنگی ته‌واو بدرێت به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له بوجه‌ی ئێستا و داهاداھاتوودا.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆبونه‌وه‌كه ئاماژه‌یكرد بۆ گۆانكارییه ئه‌منییه‌كانی وڵات و ئه‌و روداوانه‌ی كه سنوری عیراق سوریا به خۆیه‌وه ده‌بینێت سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی تاقمی داعشی تێرۆریست، له‌و روه‌وه وریایی و چاو كراوه‌یی و پشتیوانیكردنی هه‌موو پێكهاته و ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان دووپات كرده‌ووه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار دیارتری ئه‌و دۆسییانه‌ی باسكرد كه به نیازه گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات له میانه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئیقلیمی و دراوسێدا.
PM:11:36:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت