هه‌په‌گه‌: سوپای توركیا ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆردومان ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

هێزەکانی پاراسنتی گەل – هەپەگە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سوپای توركیا "بەبێ ڕەچاوکردنی گیانی هاوڵاتیان، ژینگەی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان و زیانێکی زۆری ماددی به‌ هاوڵاتیان گەیاندوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2018، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و ده‌ڵێت:" سوپای داگیرکەری تورک لە ڕۆژی 9ی نۆڤەمبەر لە کاتژمێر 4  بۆ 5ی دوانیوه‌ڕۆ بێئەوەی کە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕه‌چاوبکات، بە هاوەن و کاتیوشا ناوچەکانی سێدا و چەمچۆ و دۆڵی باڵەندە-ی ناوچەی شیلادزێ-ی دهۆکی بۆردومان کردوه‌، ئەوەش بە سودوەرگرتن لە فڕۆکەی سیخوڕی بێ فڕۆکەوان ئەوناوچانەی کە ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنییە کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژە بەوه‌شکراوە: لە هەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر 8:30 خولەکدا گەریلاکان لە دژی سوپای توركیا لەسەر گردی بەیرەق-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزێکی سەخت لە سەنگەر و حەسارگەکانی دوژمن درا و2 سەنگەر تێکشکان و 4 سەربازی سوپای تورکیاش کوژران.

هەپەگە باسی لەوەش کردووە: لە هەمان ڕۆژدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 11، دەورووبەری گردی سور-ی ناوچەی ئاڤاشین و لەکاتژمێر 7ی ئێواره‌ گردی مام ڕەشۆ و شەهی دێرەن-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردوه‌، لەهەمان ڕۆژیشدا گوندی چەمڕۆبۆتکێ-ی شارۆچکەی چەمانکێ-ی دهۆلیان بۆردومانکرد.


PM:11:06:10/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو