روسیا ئه‌و تانكانه‌ی به عیراق دا كه سوپای سه‌دام خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی
تانكی "T90S"
وێستگه نیوزـ
یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق به‌رده‌وامن له مه‌شقكردن له‌سه‌ر تانكی "T90S"ی دروستكراوی روسیا، ئه‌و تانكانه‌ی سوپای سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق خه‌نی پێوه ده‌بینی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپۆتینكی روسیا، تانكی "T90S" به سیستمێكی موشه‌كی له جۆری "9k119m" پڕچه‌ك كراوه كه ده‌توانێت تا دووریی 5 هه‌زار مه‌تر موشه‌ك ئاراسته‌ی ئامانجه‌كه‌ی بكات و ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه ده‌توانێت زرێپۆش تێكبشكێنێت، ئه‌مه جگه‌له بونی چه‌ندین ته‌كنه‌لۆجیانی هاوچه‌رخ تیایدا.
به‌پێی چه‌ند راپۆرتێك سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن خه‌ونیان به‌وه‌وه بینیوه ئه‌و جۆره تانكه‌یان هه‌بوایه.
ئه‌وكاته‌ی كه پسپۆڕانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا شڕۆڤه‌یان بۆ جه‌نگی كوه‌یت له‌ساڵی 1991 كرد، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه كه ئه‌گه‌ر سوپای سه‌دام له‌وكاته‌دا و له شه‌ڕی ناو بیاباندا ئه‌و تانكه‌ی هه‌بوایه، ده‌یانتوانی ئه‌نجامی هه‌ندێك شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ سوپای هاوپه‌یمانان بگۆڕن و به قازانجی خۆیان بیشكێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌كارهێنانی ئه‌و موشه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و تانكه هه‌یه.
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێكردوه، ئێستا سوپای عیراق بوه‌ته خاوه‌نی ئه‌و "ده‌سته درێژه" واته تانكی "T90S"، به‌وه‌ش ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر له شه‌ڕه‌كانی نا بیاباندا به‌ره‌نگاری هێزی به‌رامبه‌ر ببێته‌وه.
مەشق و راهێنانی سوپای عیراق لەسەر تەقەمەنی و موشەکەکانی تانكی "T90S"ی روسیا
PM:10:49:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت