رۆژنامه‌یه‌كی توركی: ته‌رمی خاشقچی توێنراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته ئاوه‌ڕۆكانه‌وه
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند كه ته‌رمی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی توێنراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته ئاوه‌ڕۆكانه‌وه.
رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركی نزیك له حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و سیمپڵانه‌ی له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه توركه‌كانه‌وه له ئاوه‌ڕۆكانی نزیك كونوسوڵخانه‌ی سعودیه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كۆكراوه‌ته‌وه بوونی ماده‌ی "ئه‌سید" تێزاب ده‌رده‌خه‌ن.
رۆژنامه‌كه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا بوو له گواستنه‌وه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی تورك سه‌باره‌ت به كوشتنی جه‌مال خاشقچی ده‌ڵێت: "بكوژانی رۆژنامه‌نووسه‌كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی به تێزاب تواندوویانه‌ته‌وه و كردوویانه‌ته ئاوه‌ڕۆكانه‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی توركیا له‌نێویاندا راوێژكارێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه ئه‌مریكی و توركییه‌كانیان راگه‌یاند كه "لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكی بۆ دیارنه‌بوونی ته‌رمی جه‌مال خاشقچی ئه‌وه‌یه كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی به‌تێزاب توێنراوه‌ته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز، بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رایانگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی 18 كه‌س ده‌ستگیركراون به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ته‌رمه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
PM:10:15:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 13620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت