به‌وێنه و ڤیدیۆ..سنگڕوته‌كانی فیمن کەوتنەوە ناڕەزایی دەبڕین
سێ سنگڕوتەکەی فیمن
وێستگه نیوزـ
سێ چالاكوانی سنگڕوتی رێكخراوی فیمن له‌لایه‌ن پۆلیسی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساوه دورخرانه‌وه كه پێش یادی 100 ساڵه‌ی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م له به‌رده‌م ناوه‌دێك به جه‌سته‌ی نیمچه‌ڕوته‌وه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
سێ چالاكوانه‌كه‌ی فیمن، له‌به‌رده‌م مۆنیومێنتی Arc de Triomphe له پاریسی پایته‌خحتی فه‌ره‌نسا وه‌ستان كه له‌وێ سه‌ركرده‌كانی جیهان یادی تێپه‌ڕبونی 100 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌میان كرده‌وه.
سنگڕوته‌كانی فیمن چه‌ند دروشمێكیان له‌سه‌ر سنگ و جەستەیان نوسیبوو، له‌وانه: ئاشیتخوازه ساخته‌كان"،"دیکتاتۆرە راستەقینەکان"،
چەند دوشمێکی خوێناویشیان بەرزکردبوەوە کە لێان نوسرابوو: "شەڕ ئاشتییە، ئازادی کۆیلایەتییە"، "پشتگوێخستن، هێرە".
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئەمریکا بۆ پاریس، دوان لەو سنگڕوتانە دروشمێكیان به‌رزكردبوه‌وه كه لێی نوسرابوو "
به‌خێر بێیت تاوانباری جه‌نگ ".
بۆ رێگریكردن له چالاكییه‌كانیان پۆلیسی فه‌ره‌نسا هه‌ر سێ چالاكوانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئه‌وانیش به‌رگریی پۆلیسیان كرد، به‌ڵام دواجار پۆلیسه‌كان وه‌ك هه‌میشه ده‌ستیان دایه ده‌ست و قاچی خانمه سنگڕوته‌كان و له ناوچه‌كه دوریانخستنه‌وه.
رێكخراوی فیمن له ساڵی 2008 له ئۆكرانیا دامه‌زرا و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی كات ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه سنگیان یان به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌یان روتكردوه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه ساڵی 2012 له پاریس خۆی تۆمار كرد و دواتر چه‌ندین لقی له وڵاتانی دیكه‌ش كرده‌وه.
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوه‌كه به‌ناوی ئۆكسانا شاچكۆ، وازی له رێكخراوه‌كه هێنا و ده‌ستی دایه نیگاركێشی، دواتریش
له رۆژی دووشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2018، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره خۆی كوشت و نامه‌یه‌كیشی له‌دوای خۆی جێهێشت.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئۆكسانا له شوققه‌كه‌ی خۆی له پاریس خۆی كوشتوه و له‌دوای خۆشی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه، ئۆكسانا له نامه كورته‌كه‌یدا كه به‌گشتی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كردوه، نوسیویه‌تی: "ئێوه نمایش ده‌كه‌ن و رووی راسته‌قینه‌ی خۆتان نیشان ناده‌ن".
سێ چالاکوانە سنگڕوتەکە لە پاریس
PM:09:56:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت