ژمارەیەک گەنج له پێناو یه‌ك ملیۆن دینار هاوڕێكه‌یان كوشت
وێستگه نیوز -
له شاری به‌سره‌ی باشووری عیراق ژماره‌یه‌ك گه‌نج له پێناو یه‌ك ملیۆن دیناری عیراقی، هاوڕێكه‌ی خۆیان كوشت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ میدیا عیراقییه‌كان رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج له باكووری به‌سره له‌پێناو یه‌ك ملیۆن دیناردا هاوڕێكه‌ی خۆیان به چه‌قۆ كوشت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "گه‌نجه كوژراوه‌كه ناوی كه‌ریم عیدان حه‌مدانی-یه و له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه به چه‌قۆ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ری ته‌نها له پێناو به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن دیناره‌كه‌ی ده‌ستی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "گه‌نجه‌كه له‌رێگادابووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی باوكی بداته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری گه‌رمه له باكووری به‌سڕه و له‌و كاته‌دا هاوڕێكانی به چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ری".
وتیشی: "دوای رووداوه‌كه گه‌نجه‌كه براوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌ر له‌مردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا كردووه كه هێرشیان كردۆته سه‌ری".
PM:09:26:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت