كه‌شناسی هه‌رێم: بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه ده‌ست پێده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ناجێگیری كه‌ش وه بوونی راده‌ی شێی به‌رز، بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه ده‌ست پێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی ناجێگیری كه‌ش و بوونی راده‌ی شێی به‌رز ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هه‌وری جۆری Cu له‌هه‌ندێ كات شوێن په‌ره ده‌سێنی بۆ هه‌وری Cb".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارانی به لێزمه و هه‌وره تریشقه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكردووه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه له هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ش روو بدات".
PM:08:34:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت