تره‌مپ، ماكرۆنی رووگیر كرد
وێستگه نیوز –
وادیاره‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ته‌نها له تویته‌ردا نه‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا تره‌مپ به به‌رچاوی رۆژنامه‌نووسانه‌وه ئیمانوێل ماكرۆنی رووگیر كرد.
رۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته فه‌ره‌نسا.
له كاتی گه‌یشتنی بۆ كۆشكی ئه‌لیزی، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێش دۆناڵد تره‌مپ كه‌وت و داوای له هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كرد بچێته ناو كۆشكه‌كه، به‌ڵام تره‌مپ وه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان وێنه‌ی بگرن، له‌و كاته‌دا ماكرۆن بیری كه‌وته‌وه كه وێنه‌یان نه‌گرتووه بۆیه راوه‌ستا و له تره‌مپ نزیك بووه‌وه ده‌ستی بۆ درێژكرد تا ته‌وقه بكه‌ن.
به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و كاره‌ی هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی پشتگوێ خست و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرد بۆیه ماكرۆن ده‌ستی خسته‌سه‌ر ده‌ستی تره‌مپ.
به‌شێك له چاودێران ئه‌م رووداوه و نووسینه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی دۆناڵد تره‌مپیان پێكه‌وه‌گرێدا، كه تیایدا به‌هۆی پێشنیارێكی فه‌ڕه‌نسا بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی ئه‌وروپی یه‌كگرتوو بۆ پاراستنی ئه‌وروپا له دوژمنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌نێویان ئه‌مریكا، هێرشی كرده‌سه‌ر ماكرۆن.
له‌و كاته‌ی گه‌یشته فه‌ڕه‌نسا بۆ چاوپێكه‌وتنی ماكرۆن، تره‌مپ له تویته‌ر نووسی "ئه‌مه زۆر سوكایه‌تییه، ره‌نگه واباشتر بێت ئه‌وروپا له پێشدا پاره‌ی ته‌واوی خۆی له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بدات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به توندی پشتیوانی ده‌كات".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو ماكرۆن وتی: "ئه‌وروپا پێویستی به سوپایه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رگریكردن هێنده پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت".
دوای دیداری ماكرۆن، تره‌مپ رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپایه‌كی به‌هێزی ده‌وێت و ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێویسته ئه‌وروپا دادوه‌ر بێت له دابینكردنی خه‌رجی په‌یمانی ناتۆ.
لای خۆیه‌وه ماكرۆن رایگه‌یاند كه پشتیوانی بۆچوونه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وروپا زیاتر تێچووی خه‌رجییه‌كانی په‌یمانی ناتۆ دابین بكات.
PM:08:26:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت