فەتوای مه‌رجه‌عێكی ئایینی شیعه له‌سه‌ر یاریی "په‌پگی"
وێستگه نیوزـ
مه‌رجه‌عێكی ئایینی شیعه داوا ده‌كات به‌كارهێنه‌ران واز له یاریی په‌پگی بهێنن یان كه‌می بكه‌نه‌وه، پێشی وایه ئه‌و یارییه هۆكاره بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نزیكه‌كان.
قاسم تائی، یه‌كێك له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له وه‌ڵامی پرسیارێكی یه‌كێك له شوێنكه‌وتووه‌كانی سه‌باره‌ت به یاریی پەپگی، ده‌ڵێت: "ئه‌و یارییه هێزی رق و توڕه‌یی زیاتر ده‌كات به‌جۆرێك وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ندێك ره‌فتار بكات كه عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نه‌بێت، یان وا له مرۆڤ ده‌كات به قێزه‌ونترین رێگه‌ی خوێناوی و هه‌رچۆنێك بێت كه‌سی به‌رامبه‌ر بكاته نێچیری خۆی تا به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وێت".
ئه‌و مه‌رجه‌عه ئاینییه ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌و یارییه‌وه مرۆڤ كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌بات و ئاگای له تێپه‌ڕبونی كات نییه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه له‌سه‌ر كاتی نوێژكردن و پابه‌ندبون به‌نوێژه‌وه بكه‌وێت، ره‌نگه هه‌مان ئه‌و یارییه رۆحی داهێنان و دڵسۆزی بۆ كاركردنیش له به‌كارهێنه‌ردا بكوژێت و به‌وه‌ش كه‌سه‌سه ببێته كه‌سێك ته‌ممه‌ڵ و كارنه‌كه‌ر".
قاسم تائی به‌پێویستی ده‌زانێت به‌كارهێنه‌ران یان واز له‌و یارییه بهێنن، یان كه‌می بكه‌نه‌وه، چونكه هۆكاره بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نزیكه‌كان و كه‌سایه‌تی، هاوكات سۆز و به‌زه‌ییش له مرۆڤدا ناهێڵێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر هه‌میشه چاوی له‌وه‌یه به‌بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك شكست به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بهێنێت.
PM:07:15:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت