به‌وێنه...له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ- ته‌كیه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی تشرینی دووه‌م له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ- ته‌كیه ترێله‌یه‌كی تانكه‌ر و نیسان ناڤارایه‌كی ده‌بڵ پێكیاندا دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه دوو سه‌رنشینی ناو نیسان ناڤاراكه گیانیان له‌ده‌ست دا.
لای خۆیه‌وه قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه نیسان ناڤاره‌كه له سایدی خۆی لایداوه و خۆی كێشاوه به تانكه‌ره‌كه‌دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی ناوی كه ژنێك و پیاوێك بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند كه تیمه‌كانی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
PM:06:35:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت