فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا هه‌وڵێكی خۆكوژیی پوچه‌ڵ كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی باكوری پایته‌خت، فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا هه‌وڵێكی خۆكوژیی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا له‌به‌یانامه‌یه‌كه‌دا ئاشكرایكرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌ییه‌كه كه له لیوای 59ی سوپای عیراق و به‌شداریی فه‌وجی مغاویر فیرقه‌ی 2ی پۆلیسی فیدڕاڵی خۆی ده‌بینێته‌وه، خۆكوژێكیان پێش خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی كوشتوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كوشتنی ئه‌و خۆكوژه له ناوچه‌ی تارمییه-ی باكوری به‌غدای پایته‌خت بووه.
راشیگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگری، ئه‌و هێزه ئه‌منییانه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كه و دوای راوه‌دونانی له نزیك كه‌ناری روبارێك له ناوچه‌ی تارمییه كوشتویانه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، چه‌كداره‌كه پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی به‌ستووه و له شوێنه‌كه‌شیدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ند نارنجۆكێكی ده‌ستی گیراوه.
PM:04:58:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت