‌نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌

وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و  392 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج وتی‌: "له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 700 دیناری عیراقی بوو".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 750 دینار بوو.


PM:04:30:10/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 8768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌