په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆن دا
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هەستیار
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگیدا به به‌رده‌وامی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانەکانی عیراق، فراكسیۆنه‌كانی هاوپەیمانی و گۆڕان و یەکگرتو کۆمەڵ و نەوەی نوێ، دژی بڕیاره‌كه ده‌نگیاندا.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق پڕۆژه‌یه‌كیان ناردبوو بۆ په‌رله‌مان، چه‌ند رۆژێكیش بوو له لیژنه‌ی یاسایی بوو، به‌ڵام راپۆرتی له باره‌وه ئاماده نه‌كرابوو و نه‌خرابووه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
وتیشی: "52 په‌رله‌مانتار ئیمزایان كۆكردبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی كاردا بێت پڕۆژه‌كه خرایه به‌رنامه‌ی كار‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا".
سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌وه‌شی وت: "ده‌بوو دادگای فیدراڵی به‌رائه‌تی بۆ هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمسیۆن ده‌ربكردایه كه ده‌ستیان له ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا نه‌بووه، به‌ڵام كاره‌كه به په‌له كرا".
روونیشیكرده‌وه: هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ، گۆڕان، یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه‌دا نه‌دا، بەڵام پارتی و یەکێتی دەنگیان پێدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە 28ی مانگی ئابی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق، بەهۆی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق، کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەڵپەسارد تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە.
PM:03:38:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت