ڤیدیۆی ساتی تەقەکردن لە ئاهەنگەکەی کەسنەزاندا بڵاوکرایەوە

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ساتی تەقەکردن لە ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە کەسنەزان پیشاندەدرێت کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.


پێشتر ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی هەینی 9ی تشرینی دووەمی 2018، لە شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئاھەنگێکی گواستنەوەی بووکدا بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان خاڵ و خوشکەزایەک شەڕە تەقە روویداوە.

ناوبراو روونیشیکردەوە، ئەو دوو کەسە لەسەر سەرچۆپی گرتن بووەتە شەڕیان و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەروو، سەبارەت بەو رووداوە چەند کەسێک دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

هــ. ر


PM:03:05:10/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 39248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو