جەلال پەرێشان: تاوانە پەرلەمانتار پاسەوانی هەبێت

‌جەلال پەرێشان

وێستگە نیوز-

جەلال پەرێشان ڕایگەیاند تاوانە پەرلەمانتار پاسەوانی هەبێت و من لەباتی سێ پاسەوان سێ پاسکیل بەکاردەهێنم.

جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند "بڕیارە هەر پەرلەمانتارێک سێ پاسەوانی بۆ دابمەزرێ من لەباتی هەر سێ پاسەوانەکە سێ بایسکیلم دەوێت و هەر ڕۆژە و یەکێکیان بەکاردەهێنم".

پەرێشان وتیشی "تاوانێکی گەورەیە پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دابنرێت چونکە پەرلەمانتاران هەڵنبژێردراوی خەڵکن و دەبێت لەناو خەڵکدا بن".

پەرلەمانتارەکەی پارتیڕونیشیکردەوە "ئەو هەموو دەرچووەی زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە دانامەزرێن بەڵام ٣٣٠ پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەمەزرێن، ئەوە تاوانە".


PM:02:49:10/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 50380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو