بۆچی خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا هه‌ستی بۆنكردنیان زیاد ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌وكاته‌ی خانمان دووگیان ده‌بن، زیاتری هه‌ستیاریش ده‌بن به بۆن و به‌رامی چوارده‌وریان، زۆرجاریش ئه‌وان بۆنێك ده‌كه‌ن كه كه‌سای ده‌وروبه‌ری هه‌ست به‌و بۆنه ناكه‌ن.
به‌پێی پێگه‌ی What To Expect، كه تایبه‌ته به كاروباری ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی دووگیانی به‌تایبه‌ت له سێ مانگی یه‌كه‌مدا، خانمان هه‌ستی بۆنكردنیان به‌هێز ده‌بێت، زانایانیش هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه كاتی به‌یانیان خانمان دڵیان تێكه‌ڵ دێت و هێڵنج ده‌ده‌ن.
زانایان ده‌ڵێن به‌هۆی هۆڕمۆنه‌كانی دوگیانی و به‌تایبه‌ت هۆڕمۆنی ئیسترۆجین، وا ده‌كه‌ن كه هه‌موو بۆنێكی كه‌م و بچوك، وه‌ك هێرشێك وابێت بۆ لوتی خانمی دووگیان، ده‌شڵێن كه هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك ئامۆژگاری كاریگه‌ریی بۆن له‌سه‌ر خانمان كه‌م بكاته‌وه، له‌وانه:
- خانمی دووگیان ده‌توانێت ته‌نها ئه‌و خواردنانه دروست بكات كه به‌رگه‌ی بۆنه‌كه‌ی ده‌گرێت.
- با ناوبه‌ناو په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌ی بكاته‌وه تا له بۆنی خواردن و بۆنی ناخۆش رزگاری ببێت.
- پێویسته خانمی دووگیان زیاتر له‌جاران پارێزگاری له پاكوخاوێنیی شه‌خسیی خۆی بكات و خۆی پاك راگرێت.
- داوا له هاوسه‌ر و خێزان و هاوڕێكانی بكات ئه‌وكاته‌ی لێیان نزیكه ئه‌وان بۆنی كه‌متر به‌كاربهێنن.
- باشتره خانمی دوگیان بۆنی نه‌عنا و لیمۆی و زه‌نجه‌بیل بڵاوبكاته‌وه، چونكه ئه‌و بۆنانه دڵ تێكه‌ڵهاتن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
PM:08:12:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت