به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌س بریندار بوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكدا له كه‌لار شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "كه‌مێك پێش ئێستا له شه‌قامی دووسایدی نێوان كه‌لار ـ گرده‌گۆزینه رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (بار ھه‌ڵگری مارسیدس ) و (نیسان سه‌نی) تایبه‌ت روویدا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س بریندار بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه" به‌شیك له برینداره‌كان به‌ھۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زیانی مادی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه و مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ به‌زوویی گه‌یشتنه سه‌ر رووداوه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه هۆكاری رووداوه‌كه پابه‌ندنه‌بوونی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان به یاساكانی هاتووچۆ بووه.
PM:02:48:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت