به‌وێنه... كۆتر محه‌ویله‌یه‌كی كاره‌بای له‌كارخست
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌راند كه له‌شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت كۆتر محه‌ویله‌یه‌كی كاره‌بای له‌كارخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه "له‌شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت كۆترێك له‌سه‌ر فیوزی محه‌ویله‌یه‌ك نیشته‌وه و به‌هۆیه‌وه شۆرت دروست بوو".
كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا كۆتره‌كه مرداربووه‌وه و فیوزه‌كه‌ش سوتا و محه‌ویله‌كه له‌كاركه‌وت".
راشیگه‌یاند كه "هه‌رزوو كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای عه‌ربه‌ت فیوزه‌كه‌یان چاككرده‌وه و كاره‌با بۆ ناو محه‌ویله‌كه گه‌ڕایه‌وه".
PM:02:28:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت