به‌وێنه و ڤیدیۆ... له ئوستورالیا به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر هاوڵاتیان
وێستگه نیوز –
له وڵاتی ئوستورالیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر هاوڵاتیان و له ئه‌نجامدا به‌خۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی ئوستورالیا رایگه‌یاند له له كاتی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌كی كرێكاراندا له ناوه‌ڕاستی شاری ملبۆرن كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه هاوڵاتیان.
تیمه‌كانی فریاگوزاری رایانگه‌یاند كه له شوێنی رووداوه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری چه‌ند كه‌سێكیان كردووه و یه‌كێكیان ملی بریندار بووه.
پۆلیسی ئوستورالیا ده‌ڵێت: "له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان هێرشبه‌ره‌كه بووه".
میدیاكانی ئه‌و وڵاته گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه پیاوێك شێتانه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی پۆلیس به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێبكرێت.
پۆلیسیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوای له هاوڵاتیان و رێبواران كرد له شوێنی رووداوه‌كه دووربكه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه، له‌سه‌ره‌تادا هێرشبه‌ره‌كه مادده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی فڕێداوه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و گڕی گرتووه، دواتریش هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا بوون.
PM:01:17:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت