دەستڕێژی گولە لە پێشمەرگەیەک کرا و گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەوە لە گوندی حەفتەغار لە شارۆچکەی داقووقى سەر بە پارێزگاى کەرکوک، پێشمەرگەیەکی لیوای ١٦ لە حەوشەی ماڵی باوکی درایە بەر دەسڕێژی گولە و گیانی لەدەستدا.



سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە روداوەکە بە وێستگە نیوزی راگەیاند پێشمەرگەیەکی لیوای شانزە بە ناوی محەمەد ئەمین کە دانیشتووی شاری کەرکوکە و بە سەردان هاتوەتە داقوق؛ کاتژێر ١٠ی ئەمشەو دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "پێشمەرگەکە بەهۆی ئەو دەستڕێژی گولەیەی کە لێی کراوە گیانی لەدەستداوە".

وێستگە نیوز زانیویەتی ڕوداوەکە لە حەوشەی ماڵی باوکی کۆچکردوودا ڕویداوە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.


PM:11:59:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو