حکومەتی سوریا چەندین ژن و منداڵی لەدەستی داعش ڕزگارکرد

‌وێنەی خێزانێکی ڕزگاربوو لە دەستی داعش

وێستگە نیوز-

میدیای فەرمیی سوریابڵاویکردەوە سوپای ئەو وڵاتە چەندین ژن و منداڵی ڕفێنراوی لە دەستی داعش ڕزگارکردوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانا کە زمانحاڵی فەرمیی حکومەتی سوریایە؛ لەشکری وڵاتەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی حمیمە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمور شەڕێکی توندی دژی گروپـێکی داعش کردووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هەموو چەکدارەکانی داعش کوژراون و ئەو ژن و منداڵانە ڕزگارکراون کە داعش بەر لە چەند هەفتەیەک لە پارێزگای سوەیدا ڕفاندبوونی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "لە 20 مانگی ڕابردووش بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمەڵێک ژن و منداڵ ئازادکران، لەوانەی داعش لە گوندی شەبکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا ڕفاندبوونی".

داعش لە 25 ی تەمووز هێرشی کردە سەر پارێزگای سوەیدا و لە ئاکامدا زیاتر لە 250 کەس کوژران، کە 139 کەسیان مەدەنی بوون.

لە هێرشەکەدا چەکدارانی داعش 36 کەسیان وەک بارمتە ڕفاند کە زۆربەیان ژن منداڵبوون.


PM:11:35:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت