هەپەگە کوژرانی ١٥ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند


وێستگە نیوز-

هەپەگە ڕایگەیاند ١٥ سەربازی سوپای توکیایان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی کوردستان کوشتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل بڵاویکردەوە لە ناوچەكانی بارزان و سیدەكان و چەلێ چەندین چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی چالاكییەكانی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستاردا 15 سەربازی توركیا كوژران و پێنجی دیكەش بریندار بوون".

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە لە زاپ ڕوبەرووبوونەوە لەنێوان هەپەگە و سوپای تورکیادا ڕویداوە و زیانێکی زۆر بەر سوپای تورکیا کەوتووە.


PM:10:17:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو