‌شاسوار عەبدولواحید: تەنازولکردن بۆ خەڵک شەرەفە
‌شاسوار عەبدولواحید

وێستگە نیوز-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند لەسەر داواکاری هاوڵاتیان بڕیاریانداوە بچنە پەرلەمانی کوردستان و جەختی کردەوە تەنازولکردن بۆ خەڵک و هاوڵاتیان شەرەفە نەک عەیبە.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە میانی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند "نەوەی نوێ چەندین ڕاپرسی ئەلکترۆنی و دەستیی کردووە و هاوڵاتیان و دەنگدەرانی جوڵانەوەکە پێیان باشبووە نەوەی نوێ بەشداری پەرلەمان بکات".

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند "ئەگەر ئەوە تەنازولکردن بێت بۆ خەڵک بە لامانەوە شەرەفە نەک عەیبە".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی "ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندی دبلۆماسیان لەگەڵ نەوەی نەوێ هەبووە پێیان باش بووە بە هەمان بچینە پەرلەمان".

شاسوار عەبدولواحید جەختیشی کردەوە زۆرینەی هاوڵاتیان بەشداری دەنگدانیان نەکردووە، بۆیە هیچ هێزێک زۆرینە نییە لە هەرێمی کوردستان.


PM:09:18:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌