بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا


پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆى تەزووى کارەباوە هاوڵاتییەک لە گوندى نیزامى سەربە ناحیەى قەرەتەپە گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسى گەرمیان ئەوەی خستەڕوو ئەمڕۆ پێنج شەممە (٨ى تشرینى دووەمى ٢٠١٨) لە گوندى نیزامى سەربە ناحیەى قەرەتەپە هاوڵاتییەک بە ناوى"موهەنەد ئەحمەد یاسین" لەدایکبووى ساڵى ١٩٨٢ گیانی لەدەستدا.

پۆلیسى گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسوکارى ئەو هاوڵاتییە ئاشکرایانکردووە، ناوبرا و لە دوکانەکەى خۆیدا دەستکاریی کارەباى کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


PM:07:54:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو