لە بەسرە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی بەسرە
وێستگە نیوز-
لە بەسرە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی شارەکە داوای جێبەجێکردنی
ئەو بەڵانانە دەکەن کە حکومەت داویەتی و وەک دەربڕینی نارەزایەتیش شەقامی سەرەکی شارەکەیان
داخست.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە؛ بەشێک لە
هاوڵاتیانی بەسرە هاتوونەتە سەر شەقامەکان و داواینکردوە ئەو بەڵێنانەی کە لەلایەن
حکومەتەوە پێیاندراوە جێبەجێبکرێن.
سەرچاوکان ئاماژە بەوە دەکەن خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان
ناحیه‌ی هاریسه و پارێزگای به‌سره له ناوچه‌ی گه‌رمه داخستووه و داوایان له
حكوومه‌ت كردوە، به‌زووترین كات ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات، كه تایبه‌تن به
باشكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ
سنووری ئه‌و پارێزگایه.
پێشتریش لەو شارە خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران داوای
باشکردنی ئاستی خزمەتگوزاریەکانیان دەکرد، هەرچەندە حکومەتی عێراقی چەندین بەڵێنی
بە خۆپیشاندەران دا، بەلام تا ئێستا بەشێکی زۆری بەڵینەکان جێبەجێنەکراون.
PM:06:22:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت