بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی، کەسوکاری شەهیدان ئاگەداردەکاتەوە ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لە خوێندنگەی سابیسی نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی ئەوەی خستوەتەروو "هەر کوڕ و کچ یان نەوەیەکی شەهیدانى سەنگەر خوازیارە لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوینێت سەردانمان بکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "به‌شى په‌روه‌رده‌ ئاگاداری نەوەى سەربەرزى شه‌هیدانى سەرنگەر(کچەزاو کوڕەزا) دەکات، هەر خوێندکارێک خوازیارە لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوینێت تاوه‌كو رۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو ١٢ى ١١ى ٢٠١٨ فۆڕم پڕ بكاتەوە".

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى، لەگەڵ خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سلێمانى بۆ خزمەتى خوێندکارانى نەوەى سەربەرزى شەهیدانى سەنگەر لەسەر ١٢ كورسى خوێندن ڕێکەوتووە، هاوکات هەر کەس بۆ خوێندن لەم خوێندنگەیەدا ئارەزوومەندە دەتوانێت لە زووترین کاتدا سەردانمان بکات بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم".


PM:05:28:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت