لە فڕۆکەخانەی هەولێر ١٩ کەس دەستگیرکران


وێستگە نیوز-

لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر ١٩ کەس دەستگیرکراون
بە تۆمەتی ساختەکردنی پاسپۆرت و ڤیزا. 

ڕزگار ئەفەندی بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو پۆلیسی فڕۆکەخانەکە ٩ کەسیان دەستگیرکردووە کە ڤیزای ساختەى ئەڵمانیایان لە پاسپۆرتەکانیان داوە و سەرجەمیان کورد بوون".

ڕزگار ئەفەندی ڕونیشیکردوەتەوە "شەش هاوڵاتی غانایی لە فڕۆکەخانەى هەولێر دەستگیرکراون کە ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیان ساختە کردووە و ویستوویانە بێنە ناو هەرێمەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "هەر شەوی ڕابردوو دوو هاوڵاتی عێراقی بە ئیقامەى ساختەى ئیتاڵییەوە گیراون".

ئەو بەرپرسەی فڕۆکەخانەکە ئەوەشی خستەڕوو، دوو هاوڵاتی سورییش بە پاسپۆرتی ساختەى فەڕەنسییەوە دەستگیرکراون کە ویستوویانە بێنە هەرێم و لێرەوە بەرەو فەڕەنسا بڕۆن و سەرجەم ئەو کارە ساختانە لەلایەن پشکنین و وردبینییەکانى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە ئاشکراکراون.


PM:05:04:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 9172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو