ئاڵا کەمال: تەمەننا دەکەم ئەوەی وای لێکردم ببێتە هاوڕێم

‌ئاڵا کەمال

وێستگە نیوز-

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ڕوداوەکەوە دەستێکی شکاوە بەڵام لە شۆفێرەکە خۆشبووە و تەمەناش دەکات ببنە دوو هاوڕێی باش.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە چواری ئەم مانگە لەسەر شەقامی سی مەتری لە سلێمانی مامۆستایەکی زانکۆ بە ئۆتۆمبێل لە خانمێکی دا کە لەگەڵ منداڵەکانیدا دەپەڕینەوە، بەهۆی ڕوداوەکەوە ئاڵا کەمال بە سەختی بریندار دەبێت و دەستێکی دەشکێت.

ئاڵا کەمال بە وێستگە نیوزی راگەیاند "لەگەڵ مندالەکانم بووم، لەسەر شەقامێک دەپەڕینەوە من کەمێک دواکەوتم، سەیارە لێیدام و نزیکەی ١٥ مەتر هەڵیدام".

ئاڵا وتیشی "بردیانم بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و لەوێ پزیشکەکان بەدەنگمانەوە هاتن و چەنیدن ئەشیعەیان بۆ گرتم و چارەسەری پێویستیان بۆکرد،".

ناوبراو وتی "فشاری خوێنم زۆر بەرز بوو بۆیە شەوێک لە نەخۆشخانە مامەوە".

ئەو خانمە کە بەهۆی ڕوداوەکەوە بە ئەستەم دەیتوانی قسە بکات وتی "دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە هاتمە دەرەوە هەواڵی ئەو شۆفێرەم پرسی کە لێیداوم وتیان مامۆستای زانکۆیە و ئێستە لە زیندانە".

ئالا کە ئەوەی زانیوە وتویەتی "چۆن دەبێت مامۆستای زانکۆ بکرێتە زیندانەوە، ئەوە شەرمە".

ناوبراو ئاماژەیت بەوەکرد "پاشان ئەفسەری لێکۆڵەر هاتە لام و پێم وت لە شۆفێرەکە خٶشدەبم و دواتر ئازادکرا".


ئاڵا کەمال ڕونیکردەوە "هەڵوێستی شۆفێرەکە زۆر باشبووە، کە لە کامێراکانەوە ڕوداوەکەم بینیەوە زانیم هەڵوێستێکی باشی هەبوە، ئێستا من تەمەنا دەکەم لەو ڕوداوەدا هاوڕێیەکی باشم دەستکەوتبێت".

ئاڵا کەمال چالاکوانی مەدەنییە و ڕێکخەری گروپی ژیانە کە کار لەسەر کەیسی توندوتیژی دژی ژنان دەکەن و ساڵانە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەو بوارەدا ڕێکدەخەن.


PM:04:57:08/11/2018






ئه‌م بابه‌ته 115456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو