له هێرشێكدا بۆ سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه له ئه‌مریكا 12 كه‌س كوژران
بەردەم یانەکە
وێستگه نیوز ـ
له هێرشێكدا بۆ سه‌ر یانه‌یه‌كی كالیفۆڕنیا له ئه‌مریكا 12 كه‌س كوژران و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا كه‌سێك ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی كرد.
به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه 12 كه‌س كوژران و 15ی دیكه بریندار بوون كه له‌ناو كوژراوه‌كاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس هه‌یه.
پۆلیسی كالیفۆڕنیا رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی له ناو یانه‌كه‌دا ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه كوژراوه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه به دووری نازانن هێرشه‌كه تیرۆرستی بێت.
PM:02:13:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت