به‌ بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی كاره‌بای راپه‌ڕین به‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگه‌ نیوز ـ
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی‌، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ راپه‌ڕین له‌ رووی‌ كارگێڕییه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ جیاكرایەوه‌ و راسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم.  


به‌پێی‌ نوسراوی ژماره‌ 5393 كه‌له‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌: "بڕیارماندا به‌دابڕین و جیاكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەستنەوەی راستەوخۆی بە دیوانی وەزارەتی كارەباوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بڕیاردراوه‌ به‌ جیاكردنەوەی رێژە و بەشی كارەبای سنوری ئیدارەی راپەرین لەبەش و رێژەی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوەی ئیدارەی گه‌رمیان.

نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: پێویسته‌ وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبه‌جێ بكه‌ن.

هــ. ر


AM:09:33:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 10028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو