گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵات به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز ـ
كوڕه كوردێكی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، شەوی سێشەممەی رابردوو، 6ی تشرینی دووه‌می 2018، لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی (رەزا موعەزی) کوڕی عەلی محەمەد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری ئیلام رایگەیاندووه: رەزا بە هۆی کێشەی خێزانی و دوای ئەوەی ئەو کچەی خۆشی دەویست ئاماده نەبووە ژیانی هاوسه‌رگیری لەگەڵدا پێک بێنێت، خۆی کوشتووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگەیاندووه، کە ناوبراو لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری فەرمی ئێران لەماوەی ساڵی رابردوودا لە پارێزگای ئیلام 800 کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە 393 کەسیان پیاو بوون.
هــ. ر
AM:08:58:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 28488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت