ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌م وه‌زاره‌ته مووچه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌می 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت: "له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی، مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دابه‌شده‌كرێن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2018، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردووه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی 70 و 80، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ریان گرتووه.
AM:08:28:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت