به‌ڤیدیۆ..شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی به‌غدا له‌نیوه‌ی رێگا په‌كی كه‌وت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ست به گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی كرا كه ده‌وترێت تایبه‌ته به‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی له به‌غدای پایته‌خته‌وه به‌ره‌و قه‌زای فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نبار به‌رێكه‌وتوه و لە نیوە رێگا پەکی کەوتووە.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رنشینێكه‌وه تۆمار كراوه و مێژووه‌كه‌یده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی 4ی تشرینی دووه‌می 2018، خاوه‌ن گرته‌كه ده‌ڵێت: شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه سوته‌مه‌نیی لێ بڕاوه و له نیوه‌ی رێگا و له ناوچه‌یه‌كی قوڕاویی نێوان فه‌لوجه و به‌غدا په‌كی كه‌وتووه و وه‌ستاوه.
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عیراق چه‌ندین كێشه‌ی له به‌رده‌مدایه، یه‌كێك له‌و كێشانه ئه‌وه‌یه به‌شێك له دانیشتوانی هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ر رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌رد فڕێده‌ده‌نه ناو هێڵه‌كه و به‌وه‌ش شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له رێچكه‌ی خۆی لا ده‌دات، ئه‌و روداوه‌ش به‌مدواییه له ناوچه‌ی موسه‌یه‌ب-ی پارێزگای بابل رویدا.
PM:10:44:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت