"داعش سه‌ركرده‌كانی ده‌گۆڕێت"
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند كه رێكخراوی داعش سه‌رقاڵی گۆڕینی سه‌ركرده‌كانیه‌تی له سنوری ناوچه جێناكۆكه‌كانی كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، ئاماكەشی بەوەدا کە ئامانجی داعش له‌و گۆڕانكاریانه، خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه، داعش ده‌ستی به‌هێرشكردن بۆ سه‌ر هێزه عیراقی و ناوچه جیاجیاكان كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو، ئه‌و رێكخراوه چالاكیه‌كانی راگرتبوو.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند"داعش موختاری گوند و ناوچه جیاجیاكان ده‌كوژێت، تا نهێنیه‌كانیان نه‌گاته ده‌ست هێزه عیراقییه‌كان".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌دیاله كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "داعش زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌گۆڕێت، چونكه پێیوایه ئه‌و سه‌ركردانه شكستیان خواردووه".
وتیشی: "داعش ده‌یه‌وێت به دانانی سه‌ركرده‌ی نوێ، هێزه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی رێكبخاته‌وه و جموجۆڵه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه".
دوا هێرشی داعش بۆ سه‌ر هێزه عیراقییه‌كان، دره‌نگانێكی ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه بوو، كه له ناوچه‌ی تبج-ی خۆرئاوای ناحیه‌ی جه‌له‌ولا پێكدادانێكی قورس روویدا و شه‌ڕه‌كه به‌كوژرانی سێ چه‌كداری داعش و سه‌ربازێكی عیراقی كۆتایی هات.
PM:09:23:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت