خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خسته گریان
وێستگه نیوز –
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنێك له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا پیاوێك به داواكردنی هاوسه‌رگیری، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خسته گریان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "independent"ی به‌ریتانی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنێك له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا و به‌ر له هێڵی كۆتایی پیاوێك سوپرایزێكی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و وایلێكرد ده‌ست بكات به گریان.
پیاوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی ماراسۆنه‌كه هانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دات و كاتێك لێی نزیك بووه‌وه له‌ناو هانده‌راندا هاته ده‌ره‌وه و له به‌رده‌م كچه‌كه كه‌وته‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری له گیرفانی ده‌رهێنا و بۆی خسته‌ڕوو.
له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و حاڵه‌ته ئافره‌ته‌كه فرمێسك به چاویدا هاته‌خواره‌وه و باوه‌شی به پیاوه‌كه‌دا كرد و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌شی له‌و شوێنه‌دا بوون تووشی شۆك بوون و ده‌ستیان به هاواركردن كرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پیاوه‌كه له ته‌نیشی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه تا هێڵی كۆتایی ماراسۆنه‌كه رایكرد و كچه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری، مه‌دالیایه‌كیشی به‌ده‌ست هێنا.
PM:08:53:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت