ئه‌مریكا: یه‌په‌گه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین
ژمارەیەک شەڕڤانی یەپەگە
وێستگه نیوز -
نوێنه‌ری تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین و هه‌رگیز ئه‌مه‌مان نه‌كردووه.
جه‌یمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سوریا له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكای له سوریا هه‌ڵسه‌نگاند.
جه‌یمس جیفری له وه‌ڵامی پرسیاری، "دانانی خه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر زانیاریدان له‌سه‌ر شوێنی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و پشتگیریكردنی یه‌په‌گه له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر نین؟"، وتی: "هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه روونه".
وتیشی: "به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین. هه‌رگیز ئه‌مه‌مان نه‌كردووه و پێش ده‌ستێوه‌ردانی سوریاش نه‌مانكردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌وه زۆر زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. پێش هه‌موو شتێك زانیاری به توركیا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چیمان كردووه و بۆچی ئه‌نجاممانداوه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی توركیاوه، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "هه‌موو شتێك ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر توركیا دروستنه‌بێت له‌باكووری سوریاوه. ئێستا پڕۆگرامی منبج په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین".
جه‌یمس جیفری ئاشكراشیكرد كه "به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاوه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به هه‌سه‌ده دراون، زۆر زۆر به‌وریاییه‌وه دووریده‌خه‌ینه‌وه لێیان. به توركه‌كان ده‌ڵێین، ته‌نها چه‌كی سووك ده‌ده‌ین به‌م مرۆڤانه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا له‌م دواییه‌دا".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ی خسته لیستی داواكراوانه‌وه و بڕی 12 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك پاداشت ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی په‌كه‌كه بدات.
بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیە دەست پێدەکات: موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار.
PM:07:46:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت