چه‌ند روداوێكی نێوده‌وڵه‌تی كه جیهان به‌خۆیه‌وه بینیوه
وێستگه نیوزـ
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین رووداو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رویانداوه كه دۆخی سیاسی و ئه‌منیی له چه‌ندین وڵات گۆڕیوه.
له دیارترین ئه‌و روداوانه‌ی كه له جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ن:
فه‌ره‌نسا- به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ چه‌ند به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریا ده‌ركرد.
خاشقچی- به‌رپرسێكی توركیا رایگه‌یاند: به‌رپرسانی سعودیه "تیمێكی پاككردنه‌وه"یان ره‌وانه‌ی توركیا كردوه بۆ سڕینه‌وه و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تایبه‌تن به كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی سعودیه.
سعودیه - هه‌ر له سعودیه، شا سه‌لمان به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌م وێستگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی دانا.
ئێران و ئه‌مریكا – واشنتن به‌ڵێنی به تاران دا فشارێكی بخاته‌سه‌ر كه توشی هه‌ناسه بڕكێی بكات.
ئه‌ردۆغان – دوای راگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هاته ده‌نگ و وتی كه به‌و سزایانه‌وه پابه‌ند نابێت.
ئه‌مریكا – له نیمچه هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
كوه‌یت – به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه ده‌وامی فه‌رمی له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و خوێندنگه و شوێنه‌كانی كاركردن راگیرا.
روسیا – قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی چه‌كی روسیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشتوه‌ته 14 ملیار دۆلار.
PM:05:53:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت