كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراق راگەیەندرا
وێستگه نیوز -
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خشته‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی بڵاوكرده‌وه كه سێ بڕگه له خۆده‌گرێت و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماوه پڕبكرێنه‌وه تێدا نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌می 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له 11١هه‌مین دانیشتنی خۆیدا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری بابل ده‌دات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه له بڕگه‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و ژینگه گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی مرداربوونه‌وه‌ی ماسی له رووباری فورات له پارێزگای بابل ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌می كارنامه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق پێكده‌هێنن.
دوێنێ له دانیشتنی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 كرا ، هه‌رچه‌نده پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر به فشاری چه‌ند لایه‌نێكی شیعی ناو په‌رله‌مان ده‌نگدانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بكرێت.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا متمانه به‌و كاندیدانه‌ی تری حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زارته‌كان به‌ڵام له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا نییه و ناشزانرێت كه‌ی ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لوبسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق سازكرد و تیایدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیر به‌خشی، بێئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردەو ناوخۆ و پلاندانان و خوێندنی باڵا‌و داد و ڕۆشنبیری و كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری یه‌كلا بكرێته‌وه.
PM:05:49:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت