برنجی دوو مانگی ئه‌مساڵی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان فه‌وتا
هێشتا زۆرینە گەلی عیراق پێویستیان بە خۆراکی مانگانە هەیە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەغدا بەشە برنجی دوو مانگی ئەمساڵی هاوڵاتییان نادات، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌نجینه‌ی خۆراكی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به نووسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه برنجی مانگه‌كانی هه‌شت و نۆی ئه‌مساڵ دابه‌ش نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گه‌نجینه‌كانی خۆراكی سلێمانی سه‌ر به بڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە نووسراویان بۆ هاتووە كە برنجی مانگەكانی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ دابەش نەكەن و لە مانگی تشرینی یەكەمەوە دەست پێ بكەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "ئه‌م بڕیاره ته‌نها هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری عیراق برنجی ئه‌و دوو مانگه وه‌رناگرێت".
لەبارەی قەرەبووكردنەوەی ئەو دوو مانگەی برنجی به‌شه خۆراك بە پارە، شەوكەت محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بۆ پرسی قەرەبووكردنەوەی ئه‌و دوو مانگه، چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عیراقین، بزانین چ بڕیارێكی لێ دەدەن".
PM:02:08:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت