ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌درێت
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویست ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه.
وتیشی: "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌می 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2018، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردووه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی 70 و 80 وه‌ریان گرتووه.
AM:11:40:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 21908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت