شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركران
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و شه‌ش كه‌سه له سێ ناوچه‌ی جیاجیای فه‌ره‌نسا (ئیریز – باشوری خۆرهه‌ڵاتی لیۆن و موزل- له‌سه‌ر سنوری ئه‌ڵمانیا و لۆكسمبۆرگ و ئیل ئێ فیلان – باكوری خۆرهه‌ڵاتی نزیك شاری رین، ده‌ستگیركراون و خراونه‌ته‌ژێر لێكۆڵنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی، ده‌ریشكه‌وتووه كه به‌نیازبوون توندروتیژی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بنوێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی بی ئێف ئێم-ی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و شه‌ش كه‌سه سه‌ربه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسان، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیه له سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشممه‌ی رابردوو، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداریی دایه جوڵانه‌وه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و وتی: خۆبه‌زلزانی له ساڵانی 1930ی سه‌ده‌ی رابردوودا وایكرد ده‌رگا بۆ هه‌ندێك توندڕه‌وی وه‌ك هیتله‌ر له ئه‌ڵمانیا و مۆسۆلینی له ئیتالیا بكرێته‌وه.
PM:09:23:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت