ته‌ڵاقێكی سه‌یر
وێستگه نیوزـ
خانمێكی توركیا توانی مافی جیابونه‌وه له دادگا له مێرده‌كه‌ی وه‌رگرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر به بیانوی جیابونه‌وه‌كه رازی بوو، به‌ڵام له گۆشه‌نیگای مێرده‌كه‌یه‌وه، ئه‌و بیانووه بێ بنه‌ما و سه‌یر بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت، دادگایه‌كی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی گیرز له شاری سینۆپ-ی باكوری توركیا پشتیوانیی له سكاڵای خانمێك كرد كه تیایدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبوو له‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی زوو زوو بانگهێشتی هاوڕێكانی بۆ نانی ئێواره ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داوای كردبوو له مێردكه‌ی جیابێته‌وه.
له‌میانی دادگاییكردنه‌كه‌دا، دادوه‌ر به پیاوه‌كه‌ی وتوه: "ماڵه‌كه‌ت مه‌تعه‌م نییه، ژه‌نه‌كه‌شت وه‌ك چێشتلێنه‌ر له‌لات كار ناكات".
خانمه‌كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سكاڵاكه‌ی تۆمار كردبوو، له‌وكاته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی بۆ ئه‌و بانگهێشتانه، لێشی داوه، هاوكات پیاوه‌كه تانه‌ی له بڕیاری دادگا دا، به‌ڵام دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه لایه‌نگریی خانمه‌كه‌ی كرد و به داواكه‌ی بۆ جیابونه‌وه قایل بوو.
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه رایگه‌یاندووه كه پیاوه‌كه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ژنه‌كه‌ی هاوڕێكانی داوه‌تی نانخواردن كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌گه‌ر داوه‌تێك ته‌نها بۆ یه‌كجاریش به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ژن بكرێت، ئه‌وا شایه‌نی جیابونه‌وه‌یه!
PM:05:54:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 23188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت